AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٩ ٠٩:٠٩

لە ماوەی چوار ساڵدا؛

هۆشداریی لەسەر چوونە دەرەوەی 4 هەزار و 230 بنەماڵەی کورد لە خانەقین

هۆشداریی لەسەر چوونە دەرەوەی 4 هەزار و 230 بنەماڵەی کورد لە خانەقین

نوێنەری پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پاشهاتەکانی چوونە دەرەوەی کوردەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان هۆشداریی دا و وتی لە چوار ساڵدا 230 هەزار بنەماڵەی کورد لە خانەقین چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالار مەحموود بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر، سەبارەت بە بەرز بوونەوەی توندی ڕێژەی چوونە دەرەوەی بنەماڵە کوردەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و پاشهاتەکانی ئەو بابەتە هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە لە ماوەی چوار ساڵدا لانیکەم 4 هەزار و 230 بنەماڵە کوردی بەهۆی نائەمنی و سەرقاڵ بوونی پارتەکان بە پرسی پەراوێزییەوە، لە ناوچە جێناکۆکەکانی خانەقین چوونەتە دەرەوە.

نوێنەری پێشووی یەکێکتی لە پەرلەمانی کوردستان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە خاک و خەڵکی ناوچە جێنانکۆکەکان بە تواوەتی لەلایەن ڕێبەران و پارتە کوردییەکانەوە فەرامۆش کراون، ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی ئەو ناوچە بەهۆی ئەوەی کە لە بەرگری پارتە کوردییەکان بێ هیوا بوون، بە ناچار شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان بۆ ئەو عەرەبانەی کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دێن، چۆڵ دەکەن.

سالار مەحموود هەروەها ئەو دیدارەدەیەی مەترسیدارترین هەڕەشە وەسف کردووە و داوای هەوڵ و هەڵوێستی جیدی بۆ شوێنگیری کردنی ئەو بابەتەی کردووە.

News ID 38454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha